بۆیەکەمجارە لەکەرکوک بەڕێوە بچێت

خولێکی ناوبژیوانی تایکواندۆ کۆتاییهات

10:27 - 2024-12-12
وەرزش
111 جار خوێندراوەتەوە

   کەرکوک - ڕزگار شوانی

 
بەم دواییە، لەشاری کەرکوک، خولێکی بەرفراوانی ناوبژیوانی  تایکواندۆ، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوان و لقی کەرکوکی یەکێتی تایکواندۆی عیراق بەڕێوەچوو .
یەکێتیی ناوەندیی تایکواندۆی عیراق سەرپەرشتیی خولەکەی دەکرد، سەبارەت بەم خولە، مەحمود عەباس  سەرۆکی  یەکێتیی ناوەندیی تایکواندۆی عیراق، بە کوردستانی نوێی وت: خولەکە بۆماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، تیایدا 54 ناوبژیوانی تایکواندۆی شارەکانی كوردستان و عیراق، بە کوڕ و کچەوە بەشدارییان کرد، وتیشی ئەم خولە بۆیەکەم جارە لە کەرکوک بەڕێوەبچێت، مەبەستیش لێی، گەشەپێدانی ئاستی ناوبژیوانانیی یاریی تایکواندۆ بووە، هەروەها وتی: ناوبژیوانی نێودەوڵەتی نازم محەمەد خەڵەف و دکتۆر مەحمود سەردار وانەکانیان وتەوە و سەرکەوتووانی خولەکە بڕوانامەی سەرکەوتنیان وەرگرت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان