فلاشی ئابووری

بانكی ناوەندیی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

11:03 - 2024-12-17
ئابووری
66 جار خوێندراوەتەوە

بانكی ناوەندیی عیراق هۆشداریی دا بە هاووڵاتیان، كە ئاگاداری خۆیان بن و نەكەونە داوی فرت و فێڵی هەندێك كۆمپانیای وەهمی، كە وا خۆیان پیشان دەدەن مۆڵەتی بانكیی ناوەندییان هەیە.
بانكی ناوەندیی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، كە مۆڵەتی كاركردن نادات بەو كۆمپانیایانەی مامەڵە بە پشك و كانزاكان و دراوە ئەلیكترۆنییەكانەوە دەكەن، بەڵام ئەو كۆمپانیایانە لە سایتە كۆمەڵایەتییەكاندا وا خۆیان پیشان دەدەن مۆڵەتیان هەیە.
بەغداد ئەلیەوم

بابەتە پەیوەندیدارەکان