فلاشی ئابووری

بەریتانیا 50 ملیۆن پاوەن یارمەتیی دەنێرێت بۆ سوریا

11:05 - 2024-12-17
ئابووری
68 جار خوێندراوەتەوە

بەریتانیا رۆژی یەكشەممە رایگەیاند: بڕی 50 ملیۆن پاوەن وەك یارمەتی دەنێرێت بۆ خەڵكی سوریا، كە دەكاتە نزیكەی 63 ملیۆن دۆلار، ئەو یارمەتییەش بە تایبەتی ئەو هاووڵاتییانەی سوریا دەگرێتەوە، كە پێویستیان بە یارمەتی هەیە.
بەریتانیا جەختی لەسەر ئەوەكردەوە، سەرەتا 30 ملیۆن پاوەن بە پەلە دەنێرێت، بۆ یارمەتیدانی زیاتر یەك ملیۆن هاووڵاتیی سوریا، بۆ دابینكردنی خۆراك و پەناگە و خزمەتگوزاریی تەندروستی.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان