ئا: كوردەوان محەمەد سەعید
كۆمەڵەی (لاتێت) لە راپۆرتی ساڵانەیدا تیشكی خستۆتە سەر بارودۆخی ژیانی خەڵكی ئیسرائیل و ئامار و رێژەی هەژاری و بەدخۆراكیی، كە بەرۆكیان بە دوو ملیۆن و 756 هەزار هاووڵاتیی ئیسرائیل گرتووە، بە گوێرەی راپۆرتەكەش نزیكەی %28.7 لە كۆی گشتی دانیشتوانی ئیسرائیل لە ژێر هێڵی هەژارییەوەن. راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، چارەكی دانیشتوانی ئیسرائیل ئاسایشی خۆراكییان نییە، لەو رێژەیەش %34ی منداڵە، واتە نزیكەی 75 هەزار منداڵ لە ئیسرائیل ئاسایشی خۆراكییان نییە، لەبەر ئەوەی دۆخی ئابووریی %65ی ئیسرائیلییەكان كە ساڵی رابردوو هاوكارییان لە رێكخراوە خوازییەكان وەرگرتووە، ئەم ساڵ خراپتر بووە.
ئامارەكان باس لەوە دەكەن، %80ی ئەو خێزانانەی پشتیوانیی دەكرێن، پارەی كڕینی خۆراكی تەواویان پێ نییە، هەروەها %70.8یان ناچار بوون دەستبەرداری كڕینی داودەرمان و چارەسەری پزیشكی بن، بۆ ئەوەی بتوانن پێویستییە سەرەتاییەكانیان، كە خۆراكە، بكڕن.
%80ی ئەو خێزانانەی پشتیوانیی دەكرێن، پارەی كڕینی خۆراكی تەواویان پێ نییە، هەروەها %70.8یان ناچار بوون دەستبەرداری كڕینی داودەرمان و چارەسەری پزیشكی بن، بۆ ئەوەی بتوانن پێویستییە سەرەتاییەكانیان دابین بکەن
%80ی ئەو خێزانانەی پشتیوانیی دەكرێن، پارەی كڕینی خۆراكی تەواویان پێ نییە، هەروەها %70.8یان ناچار بوون دەستبەرداری كڕینی داودەرمان و چارەسەری پزیشكی
بن، بۆ ئەوەی بتوانن پێویستییە سەرەتاییەكانیان دابین بکەن
كەوتوونەتە ژێر باری قەرزارییەوە
هەر ئەو ئامارانە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، كە %70.9ی ئەو خێزانانەی پشتیوانیی دەكرێن، كەوتوونەتە ژێر باری قەرزارییەوە، لەبەر ئەوەی خەرجیی مانگانەیان زۆر زیاترە لە داهاتی مانگانەیان و %22.3ی خێزانەكان رووبەڕووی كێشەی جیاجیا دەبنەوە، كە پەیوەستن بە هەژارییەوە.
راپۆرتەكەی (لاتێت) ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە ئاستی خوێندن و پەروەردە بە رێژەی %44.6 دابەزیوە، لای ئەو خێزانانەی كە پشتیوانیی كراون، %22.8یشی منداڵانیش لە خوێندن دابڕاون، بەهۆی گوشاری ئابوورییەوە، هەر ئەو منداڵانەش بەهۆی بەدخۆراكییەوە زۆر كێشەی تەندروستییان بۆ دروستبووە.
لە كۆتاییدا راپۆرتەكەی (لاتێت) جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە پێویستە چارەسەری بە پەلە بۆ دۆخی هەژاری و نەمانی ئاسایشی خۆراك لە ئیسرائیل بدۆزرێتەوە، بۆ ئەوەی دۆخەكە لەوە خراتر نەبێت، چونكە تا ئێستا زۆربەی خێزانەكان ناتوانن پێویستییەكانی ژیان، بەو جۆرەی كە ستانداردە و دەبێتە هۆی دەستەبەربوونی ئاسایشی خۆراك دابین بكەن.
سەرچاوە: یۆرۆ نیوز