بانكی ناوەندیی عیراق رایگەیاند: پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنیی تایبەت بە وەرگرتنی سكاڵای هاووڵاتییانی كارا كرد، بۆ وەرگرتنی هەر سكاڵا و گلەییەكی هاووڵاتییان لە كار و چالاییەكانی بانكەكە.
نووسینگەی راگەیاندنی بانكی ناوەندیی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەشكرد، دانانی ئەم پلاتفۆرمە ئەلیكترۆنییە بەشێكە لە هەوڵەكانی بانكەكە بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی سیستمی بانكیی وڵات و هاووڵاتییان لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە دەتوانن لە رێگەی ئینتەرنێتەوە سكاڵاكانیان بنێرن.
ئاژانسی هەواڵی عیراق