بە پێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، تا ئێستاش خەزێنەكانی بانكی ناوەندیی سوریا 26 تۆن زێڕیان تێدایە و لە دوای رووخانی رژێمەكەی ئەسەد تاڵان نەكراوە.
ئەو راپۆرتە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كە ئەو زێڕەی سوریا، كە وەك یەدەگ هەڵگیراوە بە نرخی ئەمڕۆ بایی 2.2 ملیار دۆلارە و جگە لەو زێڕەش بانكی ناوەندیی سوریا نزیكەی 200 ملیۆن دۆلاری تێدایە، وەك دراوی یەدەگی بیانی.
سكای نیوز