فلاشی ئابووری

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق و قەرزی كشتوكاڵی

10:11 - 2024-12-23
ئابووری
103 جار خوێندراوەتەوە

میساق عەبدولحسێن بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق بە مەسرای راگەیاند: سندوقی قەرزی كشتوكاڵیی سەر بە وەزارەتەكەیان بە هاوكاری رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، بڕیارە قەرزی بچووك و مامناوەند بداتە ئەو جووتیارانەی بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەش و هەواوە زیانیان بەركەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێدانی ئەو قەرزانە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی كشتوكاڵدایە بۆ پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و هەر پرۆژەیەكیش كە قەرزی بۆ وەردەگیرێت، سەرەتا هەڵسەنگاندنی كەڵك (دیراسەی جەدوا)ی بۆ دەكرێت.

ئەلمەسرا

 

 



بابەتە پەیوەندیدارەکان