كۆمپانیای نیۆی چینی تایبەت بە دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی، ماركەیەكی نوێی ئۆتۆمبێلی خستە بازاڕەوە بە ناوی (فایەرفلای)، كە كێبڕكێ لەگەڵ ئۆتۆمبێلی سمارت مارسیدس و مینی بی ئێم دەبلیو دەكات.
بە وتەی ولیام لی بەڕێوەبەر كۆمپانیای نیۆ، ئۆتۆمبێلی فایەرفلای لە نرخیشدا ركابەرێكی بەهێزی كۆمپانیا ئەڵمانییەكانە، چونكە نرخی ئۆتۆمبێلێكی فایەرفلای تەنیا 20 هەزار و 394 هەزار دۆلارە، كە بە زمانی بازاڕ نزیكەی سێ دەفتەر دۆلار دەكات.
CNN