ژنێك زیاتر لە 25 ساڵە خەریكی سیرامیكە

01:14 - 2025-02-03
هەمەرەنگ
17 جار خوێندراوەتەوە

مەهاباد جەمال شەریف لەدایكبووی شاری سلێمانییە و لە بەڕێوەبەری بەشی هونەری شێوەكاریی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیریی فەرمانبەرە.
مەهاباد جەمال بە دوالاپەڕەی وت: زیاتر لە 25 ساڵە خەریكی كاری سیرامیكم و زیاتر لە 100 پێشانگەی گشتی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و هەروەها لە عیراق و جۆرجیا و ئێران بەشدارییم كردووە، لە شارەكانی سلێمانی و هەولێر و شەقڵاوە پێشانگەی تایبەتی سیرامیكم هەبووە. چوار كاری تایبەتی سیرامیكم لە دووڕیانەكەی سەرچنار (2010)، گڵجۆشی گۆران (2021) و گڵجۆشی قانع(2023) و ئێستاش خەریكی گڵجۆشی مەولەویم لە پاركی ئازادی كە نیوەی كارەكانی تەواو بووە. وتی: دەمەوێت كارەكانم بۆنی خاكی خۆمانی لێبێت و ئامانجیشم خزمەتكردنە بە شوناسی گەلەكەم لە رێگەی هونەرەوە. 
محەمەد شارەزووری   

بابەتە پەیوەندیدارەکان