بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەدریان ئایسلستاین، کونسوڵی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەمیانی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتی لە خواستی یەکێتی کردەوە لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و بەھێزکردنی ھاریکاری ھاوبەش لەگەڵ هۆڵەندا لە سەرجەم بوارەکاندا کە ببێتە هۆی زیاتر خزمەتکردن و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان لەنێوان هەردوولادا.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ڕۆڵی کاریگەری حکومەتی هۆڵەندا و کۆمپانیاکانیانی بە بایەخەوە باسکرد لە بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و هیوای خواست ئەم پەیوەندییانە پەرەی زیاتری پێبدرێت و هانی خاوەنکارانی هۆڵەندا بدرێت تا سەرمایەکانیان زیاتر بخەنەگەڕ، لەو رووەشەوە هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی بۆ دەربڕین.
لە بەشێکی تری دیدارەکە چەندین تەوەری تری جێی بایەخی هەردوولا بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕ کرا.