كۆبوونەوەكەی سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی ئۆكراین گرژی تێكەوت و ترەمپ لە بەردەم رۆژنامەنووسان لە زیلینسكی توڕە دەبێت و هۆشداری پێدەدات وەكو پێویست سوپاسگوزاری ئەمریكا نییە و گوشاریان لێ كرد رێكکەوتنی ئاشتی لەگەڵ روسیا بكات.
جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە كۆبوونەوە پڕ گرژییەكەی ئەمڕۆدا بە ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینی راگەیاند، لێدوانەكانی لە كۆشكی سپی بێڕێزانەن و ترەمپیش هۆشداری دایە زیلنسكی كە لە پێگەیەكی باشدا نییە.
پێشووتر ترەمپ زیلنسكی بە دیكتاتۆر ناوبرد و لە میانی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆش تۆمەتباریكرد بە هەڵگیرساندنی جەنگی جیهانی سێیەم، هەروەها ترەمپ زیلنسكی ئاگادار كردەوە كە دەبێت گرێبەستی كانزا گرانبەهاكان ئیمزا بكات ئەگەر نا ئەمریكا پەیوەندی بە ئۆكراینەوە نامێنێت.
ترەمم وتیشی، زیلنسكی رق ئەستوورە بەرانبەر پوتن و ناتوانێت بەو رقەوە و رێككەوتن بكەن.
زیلنسكی جەختی كردەوە ناتوانرێت متمانە بە پوتن بكرێت، بۆیە دابینكردنی گەرەنتی ئەمنی پێویستە.