جەستن ترودۆ سەرۆك وەزیرانی كەنەدا، هۆشداری دایە ترەمپ لە ئەگەری جێبەجێكردنی سزای باج بەسەریاندا و دەڵێت، وەڵامی توندیان دەبێت.
سەرۆك وەزیرانی كەنەدا رایگەیاند، لە ئەگەری سەپاندنی باجی ناڕەواوە لەلایەن ئەمریكاوە، كەنەدا دەستبەجێ وەڵامی توندی دەبێت.
ترودۆ، وتیشی بەردەوام دەبن لە كارەكانیان و هەموو هەوڵێك دەدەن ئەو باجانەیان بەسەردا نەسەپێت، بەڵام گەر بەسەریشیاندا بسەپێنرێت كاردانەوەی توندیان دەبێت، ئەمەش ئەوەیە كە تەواوی حكومەتی كەنەدا و كەنەدییەكان چاوەڕێی دەكەن.