ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پرۆژەیاسای ئەمریكای سەبارەت بە ئۆكرانیا پەسەندكرد، كە داوای كۆتاییهاتنی ئەو جەنگە دەكات.
پڕۆژەكەی ئەمریكا پشتیوانی 10 ئەندامی ئەنجومەنەكەی بەدەستهێنا لەنێویاندا روسیا، پێنج ئەندامەكەی دیكە دەنگیان نەدا، كە بریتیبوون لە فەڕەنسا و بەریتانیا و سلۆڤینیا و یۆنان و دانیمارك.
لە پڕۆژەكەدا داوای بەرقەراركردنی ئاشتی لە ئۆكرانیا كراوە بە زووترین كات، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەك بە یەكپارچەیی خاكی ئەو وڵاتە بكات، سەرباری نیگەرانییەكانی هاوپەیمانە ئەوروپییەكانی كیێڤ لەوبارەیەوە.
دۆرۆسی شیا، نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوەیەكگرتووەكان پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكە، كە وڵاتەكەی ئامادەیكردبوو و رووسیاش دەنگی لەبەرژەوەندیدا، بە "مێژوویی وەسفكرد".