ئەپیکور: پێشوازی لە هەوڵەکانی ئەمریکا دەکەین بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم

12:50 - 2025-02-28
کوردستان
39 جار خوێندراوەتەوە

لە راگەیاندراوێکدا کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەپیکور رایگەیاند، پاڵپشتی و پێشوازی لە هەوڵەکانی مارکۆ روبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و لە نێویشیاندا پەیوەندی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە 25ی شوباتی 2025 بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان.

لەراگەیاندراوەکەدا ئەپیکور دەڵێت، بەگوێرەی بانگەوازەکە کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، لەگەڵ لایەنی عیراقی رێککەوتوون لەسەر پێویستی و خێرایی دووبارە دەستپێکردن بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگای بۆریی عیراق- تورکیاوە، هەروەها رێزگرتن لە مەرجی گرێبەستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە لە عیراق کاردەکەن بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی زیاتر.

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ئەپیکور ئەوەشی خستووەتەروو، 
بەدوای رێککەوتنێکی تایبەت بە فرۆشتندا دەگەڕێن، لەگەڵ حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە شەفاف بێت و گەرەنتی پارەدان بکات، بەبێ دەستوەردانی سیاسی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان