بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە، ئەمڕۆ ئیسرائیل و حەماس و ئەمریكا و قەتەر وەفدێك بۆ قاهیرە دەنێرن، ترەمپیش دەڵێت، گەشبینە بەوەی كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر بكرێن.
حكومەتی میسر رایگەیاند، دوای ئەوەی حەماس ئامادەیی دەربڕی بۆ قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە و دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل، هەریەك لە ئیسرائیل و ئەمریكا و قەتەر وەفدێكیان بۆ قاهیرەی پایتەخت دەنێرن و دەست بە دانوستان دەكەن.
دەشڵێت، كار بۆ ئەوە دەكەن حەماس و ئیسرائیل بگەنە رێككەوتن و دواتریش رێككەوتنەكە وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت.
هاوكات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، پێی وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن و گەشبینە بەوەی كێشەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر بكرێن.