وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقایی، ئەمڕۆ هەینی بە فەرمی پێشوازی لە بانگەوازی رابەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد بۆ دانانی چەک.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێکدا رایگەیاند کە ئەم بڕیارە هەنگاوێکی گرنگە لە پێناو کۆتایی هێنان بە توندوتیژی و جەختی کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی لە هەر جۆرە رەوتێک دەکات کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی ئەمن و ئاسایش لە وڵاتی تورکیای دراوسێ.
بەقایی هیوای خواست کە ئەم ئاڵوگۆڕە لە ئاستی ناوچەکەش ئاسەواری ئەرێنی هەبێت.