دیانا ئه‌حمه‌د
یاسمینه زه‌یتون خاوەنی نازناوی شاجوانی ساڵی 2022 لوبنان، ده‌ڵێت: له‌باره‌ی بردنه‌وه‌م و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی شاجوانی لوبنان قسه‌ی ناڕاستم زۆر له‌باره‌وه كراوه.
بێگومان من وه‌ك هه‌ر شاجوانێكی تر قسه له‌سه‌ر بردنه‌وه‌كه‌م كرا و هه‌ندێ له به‌شداربووانی شاجوانی 2022 كه له‌گه‌ڵمدابوون پێیان وایه كه بردنه‌وه‌كه‌م به ناهه‌ق بووه ، به‌ڵام ئه‌وان راستیه‌كه نازانن كه من ئامانجم هه‌بوو له‌گه‌یشتن به نازناوه‌كه هه‌ربۆیه هه‌وڵێکی زۆرمدا تاكو گه‌یشتم به ئامانجه‌كه‌م و بووم به خاوه‌نی نازناوی شاجوانی ساڵی 2022 لوبنان.
یاسمینه وتیشی: من به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه ناده‌مه‌وه كه باس له بردنه‌وه‌كه‌م ده‌كه‌ن چونكه ئه‌وان كه‌سانێكی بێ كارن و هیچ كارێكیان نییه خۆیانی پێ سه‌رقاڵ بكه‌ن جگه له قسه‌كردنیان له‌سه‌ر من، بۆیه من گرنگی به‌و قسه پووچانه ناده‌م، چونكه ته‌نها خۆم ده‌زانم چه‌ند هه‌نگاوی قورسم بڕیوه تاكو بگه‌م به‌ئامانجه‌كه‌م، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی خه‌ڵكیش ئه‌وه ده‌زانن كه من كه‌سایه‌تیم و رۆشنبیریم و هێزی سه‌لماندنی بوونم چه‌ند به‌هێز و زۆر بوو له‌كاتی كێبركێكاندا، بۆیه خۆم به شایسته‌ی نازناوه‌كه ده‌زانم.
یاسه‌مینه، ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌و باڵای 167 سم و له كێبڕكێی له‌گه‌ڵ 17 ركابه‌ری، توانی ببێته شاجوانی لوبنانی 2022 و له‌هه‌مان كاتدا ببێته یه‌كێك له كاندیده به‌هێزه‌كان بۆ ركابه‌ری كردن له‌سه‌ر شاجوانی جیهان بۆ ساڵی 2022.