بەرەو دیموکراسیەت و بەدیهێنانی حوکمی ڕاستەقینەی گەل

08:56 - 2024-10-15
عومەر قادر وسو
176 خوێندراوەتەوە

عمرقادروسو

ئاوڕێکی خێرا لە ڕابردوومان بدەینەوە دەبینین بەدرێژایی ئەو مێژووە نەوەکانی پێشوو  بیر و ئەزموونەکانی خۆیان دەربارەی ڕزگاربوون لەژێر دەستەیی و ژیانێکی شایستە و مافەکانی  
مەڵۆیی تێکۆشانەکانی لەو بوارە ڕادەستی نەوەی نوێ ی دوای خۆی کردووە ، هەرگیز بیری لای چەمکی شەڕ و هێرش و پێکدادان نەبووە ، تەنها ئەو کاتانە نەبێت کە ناچارکراوە ئەم ڕێگایانە لەپێناو مانەوە بگرێتە بەر ، گەلەکەمان ئەو ڕۆژانەی تێپەڕاند ، ڕاپەڕینیان بەرپا کرد ، حکومەت و پەرلەمانی خۆماڵی دامەزراند . 

کۆمەڵانی خەڵک بەگشت لایەنە سیاسی یەکان و توێژ و چینەکانەوە بەرچاو ڕوون بوون و ئومێدیان بە حکومەت هەبوو لە ڕابردوو .

ئەوساتە حوکمڕانی لای یەکێتی بوو بە داهاتێکی کەم ، بە باشترین شێوە ژیانی خەڵک بەڕێوە دەچوو تا ڕاددەیەکی باش ، خەڵک لە حوکمڕانی و یەکێتی ڕازی بوو ، گشت ئەوکارانە لەو سەردەمە جێ بەجێ و پێشکەشکران شایانی شانازی بوون ، بەداخەوە دوای ئەو مێژووە کە حکومڕانی کەوتە دەست پ.د.ک هەروەک (سن و کیسەڵە) دەمیان ژەنیە ئابووری وڵات و دزینی داهاتی سەرزەوی و ژێر زەوی ، بە پێچەوانەوە گشت هیوا و ئاواتەکانی گەلەکەمان ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو پوکانەوە دەستی پێکرد و کۆمەڵێک کێشە و ئاڵنگاری بەرۆکی هاوڵاتیانی گرت کە لە ژمارە نایەت ، ئەنجام گەڕانەوەی ناچاری خەڵک و ئاوڕدانەوە بۆ ڕابردووی لێکەوتەوە ،  کە ئەمەش لە خۆڕا پەیدانەبووە بەڵکو دەرەنجامی عەقڵیەتی حوکمڕانی هێزێکی نا حاڵی لەسیاسەت وخۆسەپێن ، کە حوکمڕانی لەسەر بنچینەی نا عەقڵانی و میزاج و کێشە و جیاکاری لەنێوان ناوچەکان و بیری تەسکی حزبایەتی و ڕوتانەوەی خەڵک بەرپا کرد و هەمیشە پارتی مامەڵەی گەلێکی ژێردەستەی لەگەڵ کورددا کردووە . 

ئاشکرایە ئەم حاڵەتە تاسەر نابێت ئەگەر گەلمان بێتەوە هۆش خۆی دەتوانین فۆرمی حوکمڕانی لە هەرێم بگۆڕین بە تایبەتی خەڵکە ڕەسەنەکەی ناو پارتی ئەم جارە سزای خاوەن عەقڵیەتە بچووکەکان بدەن کە لە هەنگاوێک پێش خۆیان زیاتر نابینن و هەموو لایەک ئەو ڕاستیە دەزانن کە پارتی بڕوای بە پەرلەمان نی یە وەک شوێنی دیالۆگ و پێشنیار و ڕەخنە و پڕۆژە و دەرچواندنی یاساکان لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان سەیر ناکەن ، جگە لەوە بەم کردارە ئەرکێکی نەتەوەیی جێ بەجێ دەکەن بە سزادانی ئەو پارتە کە پێشتر حوکمڕانی چەواشە هەروەکو شۆڕشە چەواشەکەیان لە ڕابردوو بۆ ئەوەی جارێکی تر کاروباری گشتی ووڵاتیان نەکەوێتە دەست و دڵنیابن ئەوانیش بەهەمان شێوەی هاوڵاتیانی هەرێم زەرەرمەند دەبن و ڕێگا چارەیەکی تر بەردەست نی یە ، غەیری پەنابردن بۆ سندوقەکانی دەنگدان و بەدیهێنانی حوکمێکی ڕەشید بۆ هەرێمەکەمان و تەنها دەنگی هاوڵاتی حوکمڕانی ووڵات دیاری دەکا و دەنگدەر بەرپرسیارێتی گەورەی دەکەوێتە سەرشان لەهەڵبژاردنی ئەوکەسەی کەنوێنەرایەتی ئەودەکات ، پێویستە متمانەی خۆی بەکەسێک بدا کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بکا ، لەبەرئەوە پێویستە بە بەشداریەکی هۆشیارانە و بەرپرسیارانەوە بەشداربێت ، مایەی خۆشحاڵی یە بەربەستەکانی بەردەم دیموکراسی بۆ ئەم جارە ورد و خاش کراوە و بەلانراوە و دڵنیایی دراوە بە هاووڵاتیان کە هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە ئەنجام دەدرێت و لەئەنجامدا حکومەتێکی ڕەشید و خزمەتگوزار بۆ هاووڵاتیانی هەرێمەکەمان بەدی دێت و( ی. ن . ک) دوای هەڵبژاردن تەبەنی ڕۆڵی نوێ ی خۆی دەکات و تەرازوی هێز بەلای خۆی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەشکێنێتەوە و دەسەڵاتی خۆسەپێنی پارتی تێک دەشکێنێ و ئاسایشی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی بەرقەرار دەکا.

لەهەمووی گرنگتر و یەکێک لە خەسڵەتە مێژوویینەکانی (ی . ن . ک) توانیویەتی حزبی نەوەکان(أجیال) بێت . 

ئێستا دەبینین نەوەی نوێ ی هەرێم و گەنجی ووڵات شاد و دڵخۆشن بەجوڵەی سیاسی و هەنگاوە مۆدێرنەکانی یەکێتی و سەرۆک "باڤڵ تاڵەبانی" بەئامانجی لادانی پارتی کە کۆسپی بەردەم گەشەکردنی دیموکراسی یە لەهەرێم .



وتارەکانی نوسەر