لێپرسراوی مەڵبەندی موسڵ بۆ کوردستانی نوێ :

بڕیاری گۆڕانكاریی لە یەكە ئیدارییەكانی پارێزگای نەینەوادا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

11:45 - 2024-11-26
کوردستان
99 جار خوێندراوەتەوە

تەها عەبدوڵڵا

دوای بڕیاری دادگای ئیداریی بەغدا و رەتكردنەوەی سكاڵای لایەنی ناڕازی، گۆڕانكارییەكانی پۆستی یەكە ئیدارییەكانی پارێزگای نەینەوا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، لەوبارەیەوە لێپرسراوی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی رایگەیاند: هیچ گرفتێكی یاسایی لەبەردەم دەستبەكاربوونی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیە و بەڕێوەبەرە گشتییەكاندا نەماوە.
 ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی موسڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كوردستانی نوێ -ی راگەیاند: بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ گۆڕانكاریی لە پۆستە ئیدارییەكانی سنووری ئەو پارێزگایە، یاساییە و لە ماوەی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕوانی دوابڕیاری دادگای تەمیز دەكەین، وتیشی: لەسەر بنەمای بڕیاری دادگا و بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، پێویستە ئەو گۆڕانكارییانە وەك خۆیان جێبەجێ بكرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان