رانیە، پانێڵی پەتا وەرزییەكان-هۆكار و چارەسەر

10:01 - 2024-11-28
کوردستان
30 جار خوێندراوەتەوە

جێگر خدر

دوێنێ، لە پەیمانگەی تەكنیكی و پیشەیی راپەڕین لە رانیە، پانێڵێكی زانستی سەبارەت بە پارێزگاری و چۆنیەتی چارەسەركردنی پەتا وەرزییەكان، رێكخرا.
سەبارەت بە پانێڵەكە كە لەژێر ناونیشانی «پەتا وەرزییەكان-هۆكار و چارەسەر»دا بوو، دنیا حارس بەڕێوەبەری پانێڵەكە ئاماژەی بەوە كرد ئێستا كە لە وەرزی سەرماداین، پەتا وەرزییەكان زیادیان كردووە و خەڵكانێكی زۆر لە تەمەنە جیاوازەكان تووشی پەتا دەبن، كە كاریگەریی لەسەر منداڵان و بەساڵاچووان زیاتر دەبێت، بۆیە لەڕێگەی ئەم پانێڵەوە هۆشیاریی لەسەر پەتا وەرزییەكان و هۆكار و چارەسەرییەكان ئاماژەیان پێكرا.
هەر لەبارەی پانێڵەكەوە، د.ژینۆ عادل پزیشكی پسپۆڕی قوڕگ و لووت و گوێ و بەشداری پانێڵەكە، وتی: ڤیتامین C بەرگریی جەستە بەهێز دەكات، بۆیە خواردنی ئەو ڤیتامینە بە هەر شێوەیەك بێت هۆكارێكی باشە بۆ دووربوون لە تووشبوون بە پەتاكان و كەسی تووشبووش خێراتر چاكدەبێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان