ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری(چیا) كە گۆڤارێكی مانگانەی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستانە، بە كۆمەڵێك بابەتی جۆراوجۆر كەوتە بەر دیدی خوێنەران.
لە ژمارەی (58) ی گۆڤاری چیا-دا، بابەتێكی رەهبەر سەید برایم – ی سەرنووسەری گۆڤارەكە بڵاوكراوەتەوە بەناونیشانی(گلانی شۆڕەسوارێكی سەردار شێخ سەدرەدینی سندۆڵان)، هەروەها چەندین بابەتی دیكە لەوانە، داستانەكەی گوندی كانی وتمان بە خوێنی شەهید د. كاوە، پێشمەرگایەتی دوای تێكدانی گوندەكان، بۆ شەهید ئاوات، پێشمەرگە دێرینەكان، مەلا جەمالی حاجی عەلی مەلا زیادی، بەسەرهات و رووداوەكان لە ژیانمدا، تەقە و قاقا، ئەلبۆمی چیا و ... هتد.
باهۆز سەرتیپ