پارێزگاری كەركوك: پرۆژەكان دەگەیەنینە داقوق و دەوروبەری

12:59 - 2025-02-05
کوردستان
35 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد

 
دوێنێ، رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، بە هاوڕێیەتیی ئاڤێستا شێخ محەمەد لێپرسراوی مەڵبەندی 18ی رۆژهەڵاتی كەركوك و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و تیمی حكومەت و بەڕێوەبەری فەرمانگە خزمەتگوزاییەكان، سەردانی قەزای داقوقی كرد و لەگەڵ قائیمقامی قەزاكە و كەسایەتیی ناوچەكە و گوندنشینان كۆبووەوە و بەڵێنی گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی پێدان.
لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، نەشئەت شاهۆیز ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، رایگەیاند: ئامانج لە سەردانەكەی پارێزگاری كەركوك، بینینی بارودۆخی قەزاكە بوو لەڕووی خزمەتگوزارییەوە، بۆ ئەوە بوو تەواوی خزمەتگوزارییەكان بگەیەنرێتە دانیشتووانی قەزا و گوندەكانی دەوروبەری، چونكە داقوق وەك پێویست پرۆژەی خزمەتگوزاریی پێنەگەیەنراوە، كە پارێزگاری كەركوك بەڵێنی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆری لە رێگەوبان و كارەبا داوە، جگەلەوەش بەڕێوەبەری فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی راسپارد لە ماوەیەكی كەمدا دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژە پێویستەكان بكەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە پارێزگار، بەڵێنی نۆژەنكردنەوەی مەزاری ئیمام زەینەلعابدینی بە خەڵكی سنوورەكە داوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان