حسێن عەزیز
رێكخراوەكانی بواری جینۆساید و تاقانەكانی ئەنفال و ژمارەیەك هاووڵاتی، سكاڵای یاساییان لەسەر کەسێک بەناوی (عومەر فەقێ) تۆماركرد.
رەحمان خورشید سەرۆكی رێكـــخراوی 14/4 بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەپێی یاسا پیاهەڵدان و ستایشی سەدام حسێن-ی گەورە دیكتاتۆر و دەسەڵاتی بەعس بەتاوانی ئەژمار دەكرێت و قسەكانی عومەر فەقێ لە كەناڵێكی راگەیاندنەوە ئێمەی نیگەران كردووە
راشیگەیاند: هەریەك لە رێكخراوی كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال، رێكخراوی چاودێریی كوردۆساید، ئاسۆی زیندانی ئەنفال، رێكخراوی 14/4 و رێكخراوی ناسنامە و ژمارەیەك لە تاقانەكانی ئەنفال و چەند هاووڵاتییەكی تر، لە دادگای بەرایی كەلار، سكاڵای یاساییمان لەسەر عومەر فەقێ تۆماركرد و چاوەڕوانی وەڵام و بڕیاری دادگا دەكەین بۆئەوەی رێوشوێنی پێویستی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسە بگرێتەبەر و هیچ كەسێكی تر بە هیچ پاساوێك نەتوانێت ستایشی ئەو كەسانە بكات كە ستەمیان لە گەلەكەمان كردووە.