دەستپێشخەرییەكی نوێ بۆ برەودان بە كاری خێرخوازیی

01:02 - 2025-02-05
کوردستان
290 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ لە رێوڕەسمێكدا لە پەیمانگەی تەکنیکیی کوردستان، یانەیەكی خێرخوازیی راگەیەنرا و پانێڵێكیش لەژێر ناونیشانی «پێكەوە دەبەخشین: دەستپێشخەرییەكی نوێ بۆ برەودان بە كاری خێرخوازیی» بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەكەدا، لەلایەن خاوەنی پرۆژە و ئەندامانی یانەكەوە قسە لەسەر ئامانج و مەبەستەكانی یانە خێرخوازییەكە كرا و وەك یەكەم كاری یانەكەشیان ئاماژە بە پڕۆژەی ماسییەكانی هیوا كرا.
پاشان، بەشداربووانی پانێڵەکە گرنگیی بەخشین و كاری خێرخوازییان خستەڕوو و سوپاسی هەموو ئەو فێرخوازانەش كرا كە بەم كارە هەستاون، هەروەك راگری پەیمانگەی تەكنیكیی كوردستان KTI لە وتەیەكدا هەوڵ و ماندوبوونی فێرخوازان و مامۆستایانی بەرزنرخاند و پشتیوانی بۆ دەربڕین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان