كرم الحلو
و: عه‌بدوڵڵا مه‌حمود زه‌نگەنه
ئۆلیڤێ پێیوایه ناكۆكییه سیاسییه‌كان له‌م سه‌رده‌مه‌دا، له‌سه‌ر به‌هاو شوناسن، له بری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئابووری و ئه‌گه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه كرده‌ییه‌كان بن
له‌كتێبه‌كه‌یدا(ساده‌كردنه‌وه‌ی جیهان: قه‌یرانی رۆشنبیری و هه‌ژموونی رێسا‌و پێوه‌ره‌كان)، ئۆلیڤێ روا ده‌چێته نێو كه‌لێنه‌كانی ده‌رهاویشته هزرییه ئاماده‌كان و داوای دووباره پێداچوونه‌وه ده‌كات به‌و(به‌ڵگه‌نه‌ویسته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی)بایه‌خیان پێ‌نادرێت.
هه‌ندێ پرسی به‌ڵگه‌نه‌ویست هه‌بوون لەناو هه‌مان كەلتوردا له‌ناكاودا وه‌ك خۆیان نه‌مان، ئه‌وه‌ی جاران به‌ڵگه‌نه‌ویست بوو ئێستا به قبوڵنه‌كراو ته‌ماشای ده‌كرێت و ناشتوانین وێنای بكه‌ین، ئایا له ماوه‌ی ته‌نها 30 ساڵدا بۆچوونمان له‌باره‌ی خێر و شه‌ڕه‌وه گۆڕاوه، یان ئه‌و مه‌ودایه‌ی خێر و شه‌ڕی تێدا دێنه‌ئارا گۆڕاوه؟ ئایا ئێمه لەناو مۆدێلێكی تری كەلتورداین یان فراوانبوونی پێوه‌رییه بۆته نیشانه‌ی قه‌یرانێكی قووڵی چه‌مكی خودی رۆشنبیریمان؟
له ئاستی ئه‌م پرسیاره راچڵه‌كێنه‌رانه‌دا، له‌و كتێبه‌یدا كه(به‌دیعة بولیلة) وه‌ریگێڕاوه بۆ عه‌ره‌بی و(دار الساقي) بۆی چاپكردووه، ئۆلیڤێ پێیوایه ناكۆكییه سیاسییه‌كان له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌سه‌ر به‌هاو شوناسن، له بری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئابووری و ئه‌گه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه كرده‌ییه‌كان بن. فراوانبوونی بواری ئازادی له ماوه‌ی په‌نجا ساڵی رابردوو له سیاسه‌ت و سێكس و ئابووری و هونه‌ردا، بووه هۆكاری فراوانبوونی دیاری بازنه‌ی رێسا و پێوه‌ره‌كان، به‌جۆرێك، ده‌كرێت بڵێین، ئێمه لەناو ململانێی چه‌ندین مۆدێلی رۆشنبیریداین: مۆدێلی ئایینی به‌رامبه‌ر مۆدێلی مادی، مۆدێلی خۆرئاوایی به‌رامبه‌ر مۆدێلی ئیسلامی، خه‌ڵكانی پارێزگار له بازنه‌ی دابه‌شكردنه سێكسییه‌كه ده‌رده‌چن، له‌كاتێكدا فێمینیزمه‌كان ده‌یانه‌وێت سنوورێك دابنێن بۆ كەلتوری پیاوسالاری به‌هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه. به‌وجۆره‌ش، كەلتور به‌كرده‌یی له سه‌نته‌ری بایه‌خه‌كاندان هه‌رچه‌نده مانای(كەلتور) تائێستاش زۆر روون نییه، ئێمه‌ش له گواستنه‌وه‌یه‌كی كەلتوریدا نین، به‌ڵكو لەناو قه‌یرانی خودی كەلتورداین كه قه‌یرانی یۆتۆبیاكان و فراوانبوونی سیستمه پێوه‌رییه‌كان یه‌كێكه له ماكه‌كانی.
یۆتۆبیا گه‌وره‌و ئه‌نگێزه گه‌ردوونییه‌كان مردن، یان زۆر به زه‌حمه‌ت لەناوچه‌ندین شێوه‌ی رادیكاڵیی پڕ نه‌هامه‌تیدا ده‌ژین، وه‌ك(هه‌موو جۆره‌كانی تیرۆر) ته‌نانه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی بانگه‌وازە ئاینییە‌كانیش نه‌یانتوانی جارێكی‌تر كۆمه‌ڵه‌گه‌كان داگیربکەنه‌وه‌و ته‌نها سه‌رقاڵی بانگه‌شه‌ن بۆ رزگاركردنی تاكه‌كه‌سی. كه‌واته قه‌یرانه‌كان گوزارشت له‌چی ده‌كه‌ن؟ ئۆلیڤێ روا وه‌رچه‌رخانه‌كان بۆ چوار جۆر پۆلێن ده‌كات:
1– گۆڕانی به‌هاكان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی تاكگه‌رایی له شه‌سته‌كان.
2– شۆڕشی ئینته‌رنێت.
3– جیهانگیریی دارایی نیولیبرالیزم.
4– جیهانگیریی گواستنه‌وه‌ی مرۆڤ و نه‌مانی سنووره‌كان.
بۆیه روا ده‌یه‌وێ له روانگه‌ی كەلتور و پێوه‌ره‌كانه‌وه بڕوانێته په‌یوه‌ندیی هه‌رچواریان و ئه‌م پرسیاره بنچینه‌ییه ده‌كات: ئایا ئێمه له گواستنه‌وه‌داین لە نێوان دوو مۆدێلدا: مۆدێلی لیبراڵیزمی كۆزمۆپۆلیتانیی فێمینیزمی و مۆدێله ته‌قلیدییه پارێزگاره سه‌روه‌رییه پیاوسالارییه‌كه‌دا؟
ساڵانی شه‌سته‌كان به‌لای ئه‌م بیرمه‌نده‌وه خاڵی وه‌رچه‌رخان بوون له‌وێناكردنی به‌هاكان و سه‌ره‌تای شۆڕشێكی جیهانیی لاوان بوو، بووه هۆی داماڵینی شه‌رعییه‌ت له رابردوو له‌پێناوی پێكهێنانی گروپێكی سیاسیی دیاریكراو، ئه‌مه‌ش پرسێكی نوێ بوو له‌مێژوودا: له‌وێدا كه گه‌نجان له بزاڤه شۆڕشگێڕییه‌كانی پێشوودا(فاشیزم و كۆمۆنیزم) پێشه‌نگ بوون، به‌ڵام گروپێكی بێلایه‌ن نه‌بوون به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌های تایبه‌تی خۆیان به‌دابڕانه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی پێشتریان، كه‌چی دواجار ناڕه‌زایی قووڵ له‌دژی كەلتوری باو‌و به‌هاكانی سه‌ركه‌وت.
كەلتوری تاكگه‌رایی
كەلتوری ساڵانی شه‌سته‌كان كەلتورێكی ته‌واو تاكگه‌رایی و شوێنی خۆیشی هه‌بوو له هاوبه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئایدیۆلۆژیای رۆشنگه‌رییه‌كدا كە تاك و مافه‌كانی كردبووه پێكه‌وه‌په‌یوه‌ستبوونێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌وه‌یش شه‌ڕی به‌هاكانی به‌رپا كردبوو، كه لەناو خودی كەلتوره خۆرئاواییه‌كه‌دا رێچكه‌ی هه‌یه پێچه‌وانه‌ی پێكدادانی ژیاره‌كان، كه كەلتوری خۆرئاوایی وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی وێناكراو ده‌خاته به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كەلتوره‌كانی دیكه. له‌پێناسه‌كردنیشیدا بۆ نیولیبرالیزم، روا پێیوایه، گشتگیریكردنێكی ره‌های بازاڕی ئازاده، كه چیدی به‌رمه‌بنای به‌رهه‌مهێنان نییه هێنده‌ی له‌سه‌ر به‌شمه‌ككردنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یش ئیشده‌كات كە له‌بنچینه‌دا شمه‌ك نین.
ئه‌م بیرمه‌نده ته‌نها باسی لایه‌نه ئابوورییه‌كان و سیاسه‌تیش ناكات، به‌ڵكو ده‌ڕوانێته ئاسه‌واری فراوانگیریی مه‌ودای كەلتور و به‌هاكان. ماركسیش بیری له به‌شمه‌ككردنی جیهان كردۆته‌وه له سیستەمی سه‌رمایه‌داریدا، به‌ڵام سنووریشی بۆ داناوه، بۆیه ده‌بوو به‌هایه‌ك هه‌بوایه بۆ به‌كارهێنان له‌پێناوی هه‌ر خزمه‌تێك (هه‌ر شمه‌كێك)دا قه‌ره‌بووی به‌هاكانی به‌كارهێنان بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ته‌نها به‌های ئاڵ‌وگۆڕكردن ماوه و(كار) به‌هایه‌كی نه‌ماوه له‌كاتێكدا له‌سیستمی سه‌رمایه‌داریدا(كار) به‌های خۆی هه‌بوو.
ئینته‌رنێتیش ره‌گه‌زێكه له ره‌گه‌زه‌كانی گۆڕینی دیدی كەلتوریی به‌فراوانی بڵاوبوو له كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌مه‌یش كەلتورێكی نوێی به‌رهه‌م دانه‌هێناوه، به‌ڵكو خودی كەلتوره‌كه‌ی وێرانكردووه‌و له‌میانه‌ی دروستكردنی جیهانێكی گریمانه‌كراوه‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌یشی بۆ واقیع بێهووده كردووه. بۆیه له‌ئاستی دیارده‌ی جیهانگیریشدا له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رێنیسانسه‌وه پرسیارێكی ته‌ڵه‌زگه‌داری هێناوه‌ته‌ئارا كه ده‌ڵێت: ئایا جیهانگیری گوزارشته له به‌خۆرئاواییكردنی هه‌موو جیهان؟ ئایا خۆرئاوا كەلتورێكه توانیویه‌تی له‌دوای فراوانبوونی ئه‌ودیوی ده‌ریاكانه‌وه له 1492 وه هه‌ژموونی مسۆگه‌ر بكات، یان له‌سه‌رده‌می رۆشنگه‌رییه‌وه بووە‌ته بۆته‌ی سیستەمێكی به‌هایی بانگه‌شه‌ی باڵاچوون ده‌كاتە به‌ره‌و گه‌ردوونیبوون، واته له‌سه‌رووی هه‌موو كەلتوره‌كانه‌وه‌یه؟ ئایا ئه‌و به‌هایانه‌ی به‌خۆرئاوایی ناوبراون: مافه‌كانی مرۆڤ، دیموكراسی، ده‌وڵه‌تی یاسا، جیهانگیری، ته‌نها بریتی نین له شێوازێك بۆ به‌دیهێنانی هه‌ژموونی كەلتوری خۆرئاوا، یاخود به‌هاكان له‌و كەلتوره جیابوونه‌ته‌وه لێوه‌ی له‌دایكبوون و سیستمێكی هزریی گه‌ردوونییان پێكهێناوه بزاڤه‌كان له‌پێناوی به‌دیهێنانی دیموكراسیدا ئیشیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن؟
به‌كورتی، چه‌مكی كەلتور ده‌مانگه‌یه‌نێت به كۆمه‌ڵێك مانا كە له ده‌وری دوو جه‌مسه‌ردا ده‌خولێنه‌وه: واته كەلتور به مانای ئه‌نترۆپۆلۆژیا، كەلتور به‌مانای كەلتوری باڵا به هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانییه‌وه. كەلتور، به‌مانا ئه‌نترۆپۆلۆژییەكەی، كۆمه‌ڵێك بونیادی زه‌ینی و جۆرێك له به‌ڵگه‌نه‌ویست دروست ده‌كات و هه‌موو ئادابه‌كانی ره‌فتاركردن دیاری ده‌كات و له‌بوارێكدا خۆی ده‌سه‌لمێنێت، به‌ڵام ئه‌و بواره كەلتورییه‌ش له‌قه‌یراندایه، چونكه ئه‌وانه‌ی كەلتوره‌كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌سه‌ریاندا له‌ئه‌بستراكتێكی كەلتوریدان و كەلتوره سه‌رده‌سته‌كانیش له‌قه‌یراندان.
ئه‌گه‌ر(سپی پێسته‌كانی ئه‌مریكا) ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌ردوو بواری ئابووری و سیاسی‌دا هه‌بێت و ترسیشیان له كه‌مینه‌یه‌كی راسته‌قینه هه‌بێت خۆیان له ناسه‌قامگیریی ئه‌منیدان، هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه ناتوانن كەلتوره تایبه‌ته‌كه‌یان دیاری بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بووه هۆی سه‌ركه‌وتنی كەلتوره لاوه‌كییه‌كانی نێو كەلتوری هه‌ژمووندار و خه‌ڵكانێكیش كۆده‌كه‌نه‌وه، سیفه‌تی دیاریكراویان هه‌یه‌و لەناو كەلتوری سه‌رده‌ستدا بێت یان له‌دژی، هه‌ندێك هێما و ره‌فتاری كەلتوری لەناو خۆیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
كەلتوریش به‌مانای كەلتوری سه‌رده‌ست یان باڵا، كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می وه‌ك:(گێڕانه‌وه سه‌رزاره‌كییه‌كان، ده‌قه‌كان، سرووته‌كانن) مۆركێكی بێداگۆجی پێده‌ده‌ن، وێڕای پێدانی به‌هایه‌كی رۆمانسی به هونه‌رمه‌ند وه‌ك(بلیمه‌تێك) و به‌خشینی دیدێك به هونه‌ره‌كه‌یش وه‌ك كەلتوری باڵا. به‌ڵام جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه لەنێوان ئه‌مجۆره كەلتوره‌و كەلتوری جه‌ماوه‌ریدا، كه كەلتورێكی به‌كاربراوی ده‌رهێنراوه له كۆنتێكستی خۆی و مێژووه‌كه‌ی به‌بێ روونكردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت، ده‌شتوانێت مه‌ودا ئیقیلیمییه‌كه تێپه‌ڕێنێت و له‌گه‌ڵ جیهانگیرییه كەلتورییه‌كه‌دا خۆی بگونجێنێت، له‌كاتێكدا چه‌پی رادیكاڵ كەلتوری باڵا به‌نیشانه‌ی ئینتیمای نوخبه و شه‌رعیه‌تدان ده‌بینێت به كۆنترۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه.
ئه‌م بیرمه‌نده، رۆشنایی ده‌خاته‌سه‌ر قووڵایی قه‌یرانه‌كانی كەلتوری هاوچه‌رخ و كارلێكی شۆڕشی نوێگه‌ری به هه‌موو تایپەكانییەوە له وه‌رچه‌رخانی ریشه‌یی و فراوانبوونی پێوه‌ره‌كان و ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر وه‌رچه‌رخانه هزرییه‌كانی سه‌رده‌می جیهانگیری.
سه‌رچاوه: ئینیپێندنت-ی عەرەبی