فلاشی ئابووری

عیراق بەرەو ئابووریی سەوز هەنگاو دەنێت

09:55 - 2024-12-25
ئابووری
80 جار خوێندراوەتەوە

نووسینگەی محەمەد شیاع ئەلسودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: عیراق تا ئێستا توانیویەتی كەمكردنەوەی ئەو غازەی دەسوتێ و بەفیڕۆ دەچێت بگەیەنێتە %67 و بڕیاریشە لە ساڵی داهاتوودا رێژەكە بگەیەنێتە %80 و تا ساڵی 2027یش بە تەواوی كۆتایی بە بەفیڕۆچوونی غاز بهێنێت.
عیراق بەم هەنگاوەی، دوو ئامانجی سەرەكیی دەپێكێت، نزیكبوونەوە لە ئابوورییەكی سەوزەی ژینگە دۆست، كەمكرنەوەی پشتبەستنیش بە غازی هاوردەكراو لە وڵاتانی دراوسێ.
CNN

بابەتە پەیوەندیدارەکان