دۆناڵد ترەمپ: ئێرانێکی سەرکەوتوو بۆ جیهان پێویستە

08:05 - 2025-02-05
جیهان
41 جار خوێندراوەتەوە

شەوی سێشەممە دوای ئیمزاکردنی یاداشتێک بۆ گەڕاندنەوەی سیاسەتی "زۆرترین فشار" بەرامبەر ئێران، هەروەها راگەیاندنی نیازی خۆی بۆ رێگریکردن لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئەو وڵاتەوە، ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترو سۆشیال" وتی: "پێمخۆشە ئێران وڵاتێکی گەورە و سەرکەوتوو بێت، بەڵام ناتوانین رێگەی پێ بدەین چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت".

ترەمپ جەختی لەوە کردەوە، "پێی باشترە رێککەوتنی ئاشتی ئەتۆمی بکەن، رێگە بە ئێران بدات بەشێوەیەکی ئاشتیانە پەرەپسەنێت و گەشە بکات، دەشڵێت: "پێویستە دەستبەجێ دەست بە کارکردن بکەین لەسەر ئەو رێککەوتنە و بەو بۆنەیەشەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاهەنگێکی گەورە بگێڕین.

لەبەرامبەردا مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند کە "ئەمریکییەکان پێیان وایە هەموو کارێکی ئێران بەندە بە نەوتەوە و دەیانەوێت هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی رابگرن، بەڵام ئێران زۆر رێگەی هەیە بۆ تێکشکاندنی پلانەکانیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان