فلاشی ئابووری

بەهای ئەپڵ دەگاتە چوار تریلیۆن دۆلار

09:57 - 2024-12-25
ئابووری
98 جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیای ئەپڵ بەهۆی گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییە لە بەرهەماكانیدا و بەكارهێنانی زیرەكیی دەستكرد لە ئامێرە زیرەكە نوێكانییەوە نرخەكەی نزیك بۆتەوە لە چوار تریلیۆن دۆلار و بەوەش ئاستێكی مێژوویی بۆ خۆی تۆماركرد.
بەم دەستكەوتە، ئەپڵ توانی پێش هەر یەكە لە كۆمپانیاكانی ئێنڤیدا و مایكرۆسۆفت بكەوێت، بە تایبەتی دوای ئەوەی نرخی پشكەكانی بە رێژەی %16 بەرز بۆوە و بەهای گشتیی كۆمپانیاكەش 500 ملیار دۆلار زیادیكرد.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان