لەهۆڵی یانەی سەناعە لە بەغدا، لەدوێنێ سێشەممە 24/12 – ەوە یارییەكانی گردبوونەوەی دووەمی خولی نایابی بالەی یانەكانی عیراق دەستیپێكردووەو رۆژانە لەم گرد بوونەوەیەدا دوو یاریی دەكرێن:
تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە گروپی دووەمی یانەكاندا بەشدارە، ئەمڕۆ چوار شەممە 25/12 یەكەم یاریی خۆی لە گروپەكەیدا بەرامبەر نەینەوا دەكات، سبەی پێنجشەممە دووەم یاریی بەرامبەر یانەی حەبانییە دەكات و یارییەكانیشی لەم گردبوونەوە نوێیەدا، بەمشێوەیە دەبن:
* چوارشەممە 25/12 (پێشمەرگە × نەینەوا).
* پێنجشەممە 26/12
(پێشمەرگە × حەبانییە).
* هەینی 27/12 (پێشمەرگە × میقدادییە).
* شەممە 28/12 (پێشمەرگە × نوعمانییە).