لە یاریی ئەرسناڵ و كریستاڵ پاڵاسدا كە یەكێك بوو لە یارییەكانی هەفتەی 17 ی پریمەر لیگی ئینگلتەرا، گورزێكی كوشندە بەر یانەی ئەرسناڵ كەوت، ئەوەش بە هۆی پێكانی یاریزانێكی سەرەكی یانەكەوە كە ناشزانرێت ماوەی دووركەوتنەوەكەی چەند دەبێت.
لەو یارییەدا، بۆكایۆ ساكا –ی ئەستێرەی سەرەكی یانەكە، بە ناچاری ئارتێتای راهێنەر دایدەنیشێنێت، ئەوەش بەهۆی ئەو پێكانەوە كە دووچاری بوو، ئەوەی هاندەران و تیمی راهێنەریی نیگەران كرد ئەوەبوو، دواتر بە گۆچانەوە یاریگای جێهێشت و وەك باس دەكرێت، 4 تا 6 هەفتە لەیاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.
ئەوەی یانەی ئەرسناڵی نیگەران كردووە، پێكانەكە لە ماسولكەكانیدا نییە، بەڵكو پێكانی بەستەری ئەژنۆیە و ئازارەكەشی ماسولەکەكانیشی گرتۆتەوە و رەنگە ماوەی دووركەوتنەوەكەی زیاتریش بخایەنێت.