یارییەكانی خولی تۆپی پێی جامی وڵاتانی كەنداو بەردەوامن و ئەمڕۆش دوو یاریی تر لە یارییەكان دەكرێن كە یارییەكانی جەولەی دووەمە كە لەدوێنێ سێشەممەوە دەستیان پێكردووە.
عیراق یەك یاریی كردووە، یارییەكەی بەرامبەر یەمەن بوو، 1-0 یش یارییەكەی بردەوە، ئەمڕۆش چوار شەممە 25/12 لە جەولەی دووەمی یارییەكاندا، دووەم یاریی خۆی بەرامبەر بەحرەین دەكات و یارییەكانی ئەمڕۆش بەمشێوەیە دەبن:
*سعودییە × یەمەن - گروپی دووەم
(سەعات 5:25 ی عەسر).
*بەحرەین × عیراق - گروپی دووەم
(سەعات 8:30 ی شەو).
دەبێت دوێنێ سێشەممە یارییەكانی جەولەی دووەمی گروپی یەكەمیش بەمشێوەیە كرابن:
*عومان × قەتەر.
*ئیمارات × كوێت.