کامەران عومەر، بە مەقامێک پرسیاری بێدەنگی، بێدەنگ دەکات..!

11:43 - 2025-01-07
هەمەرەنگ
87 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند كامەران عومەر دوای ماوەیەك بێدەنگی، نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەكاتەوە.
كامەران عومەر لە پەیجی رەسمی خۆیدا بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی كۆچی دوایی دایكییەوە، ماوەیەك چالاكییە هونەرییەكانی خۆی وەستاندبوو، بەڵام ئێستا نوێترین بەرهەمی خۆی كە مەقامێكە بڵاویدەكاتەوە. 
كامەران عومەر سەبارەت بە بەرهەمە نوێیەكەی رایگەیاندووە، مەقامەكە شیعری ساڵح بێچار- ی شاعیرە بە هاوكاری هونەرمەندی ژەنیار ئارمان ئیسماعیل ئامادەی كردووە، بەم نزیكانە بە كوالێتییەكی باش پێشكەشی هەوادارانی خۆی دەكات. ئەمەش كۆپلەیەكە لە مەقامەكە:  

    لێم دەپرسن ماوەیەكە بۆ بێدەنگی و بێ بەرهەمی
داری هونەر بەری نەدا؟ یاخود ئاسوودە و بێ خەمی
بۆ تێم ناگەن؟ خۆ بێدەنگیش زمانێكە پڕ لە وتن 
من بڵێم چی؟ كە كەسانێك لە بێدەنگی حاڵی نەبن.

 

ئالان محەمەد جەزا 

بابەتە پەیوەندیدارەکان