ژمارە 13ی وەرزنامەی ئێرانناسی كە سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی دەریدەكات، بڵاوکرایەوە.
بابەتەكانی ئەم ژمارەیە پێكهاتووە لە: سەروتار، توێژینەوە، گفتوگۆی ئێرانناسی، توێژینەوەی وەرگێڕدراو، كەسایەتی، كتێب ناسیی، چەمك ناسیی. لەم ژمارەیەدا بابەتەكانی وەك، كوردستان لە نێوان ململانێیەكانی ئێران و توركیا و ئێسرائیلدا، ئەزموونەكانی كۆچكردنی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ئێران و ئیسرائیل لە دوو دەوڵەتی هاوپەیمانەوە بۆ دوو دژبەر، جەنگی دووەمی قەرەباخ و ناكۆكییەكانی نێوان ئێران – ئازەربایجان و ... هتد، خراونەتەڕوو.
كوردۆنیا فەتاح