گۆڤار دڵشاد حسێن ساڵی 1997 لە سلێمانی لەدایكبووە و دەرچووی بەشی تەكنیكی میدیایە لە پەیمانگەی تەكنیكی سلێمانی.
گۆڤار دڵشاد بە دوالاپەڕەی وت: سەرەتای كاركردنم لە میدیا بۆ ساڵی 2018 دەگەڕێتەوە كە بە رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان دەستمپێكرد، لە زۆربەی بەشەكانی رادیۆ لە هەواڵسازی، رێكخەری هەواڵ، سەرنووسەری ژووری هەواڵ، لێپرسراوی بەشی سۆشیال میدیا، بەڕێوەبردنی سایت، ئامادەكاری بەرنامەی بەیانی باش و ئێوارە باش و پەیامنێریی كارم كردووە.
وتی: كاركردن لە راگەیاندن هەمیشە خولیا و حەزم بووە، هەر ئەوەش وایكرد كە بە شێوەی ئەكادیمی بخوێنم بۆ ئەوەی سەركەوتوو بم و رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان بۆ زۆربەی ئەوانەی كە ئێستا لە میدیا جیاوازەكانی، هەرێمی كوردستان كار دەكەن، وەك خوێندنگە و فێرگەیەك بووە.
وتیشی: سۆشیال میدیا ئێستا سەرجەم سێكتەرەكانی ژیانی گرتۆتەوە، بۆیە تۆ بۆ ئەوەی بچیتە ناو خەڵكەوە و ئەو كارەی لە رادیۆكەدا دەكرێت بیگەیەنیت بە وەرگر پێویستت بە سۆشیال میدیایە، بۆ ئەوەش رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان لەو بوارەشدا توانیوێتی كاری باش بكات. لەبارەی شارەزایی لە سۆشیال میدیا بەڵێ زۆر پێویستە ئەو كەسەی لە سۆشیال میدیا، كاردەكات شارەزایی هەبێت لە بوارە جیاوازەكانی سۆشیال میدیا و بەردەوام خۆی بەرەو پێش بەرێت.
ئالان محەمەد جەزا