هونەرمەند شیشار ئەسوەد، بۆ کوردستانی نوێ :

بەشێك لە هونەرمەندە گەنجەكان پەراوێزخراون

11:26 - 2025-01-14
هەمەرەنگ
89 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ژەنیار شیشار ئەسوەد چەند ساڵێكە لە هەردوو بواری گۆرانی و میوزیكدا كار دەكات و ژەنیاری ئامێری عوود-ە، ساڵی 1989 لە كەركوك لەدایكبووە.
شیشار ئەسوەد بە دوالاپەڕی وت: سەرەتای كاری هونەریم بۆ ساڵی 2000 دەگەڕێتەوە و دوا بەرهەمیشم لە ساڵی 2024 بە كلیپەوە كە پارچەیەك میوزیك بوو بە ناوی(شنەیەك بۆ رەشماڵەكەی مەزهەری خالقی) تۆمار كرد. تا ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵدا بەشداریم كردووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی تۆماركراوم بە كلیپەوە. ساڵی 2019 خولی فێربوونی ئامێری عوود لە (بنكەی عوود) بە سەرپەرشتی د. جەنگی جەلال تەواو كرد و ئێستا خۆم خولی فێربوونم بۆ فێرخوازان كردۆتەوە. 
لەبارەی كارەكانی خۆیەوە وتی: هەرگیز نەمویستووە لاسایی هونەرمەندانی پێش خۆم بكەمەوە، پێشموایە گوێگرەكانم گەواهی ئەو راستییەم بۆ دەدەن، بەڵام كاریگەریی چەند هونەرمەندێكم لەسەر هەبووە و توانیومە سوود لە ئەزموونی ئەوان وەربگرم. 
سەبارەت بە كارەكانی خۆی لە ئێستا و داهاتوودا وتی: چەند كارێكم بەدەستەوەیە و هەوڵ دەدەم تەواویان بكەم، هەرچەندە تێچووەكەی سەختە، بەڵام بە هیوام لە نزیكترین كاتدا بتوانم بەرهەمەكانم بڵاوبكەمەوە.  
 لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوە كرد بە گوێرەی پێویست ئاوڕی جدی لە بەشێك لە هونەرمەندانی گەنج نادرێتەوە و پەراوێز خراون.

 رزگار شوانی – كەركوك 

بابەتە پەیوەندیدارەکان