فراكسیۆنی یەكێتی بەدواداچوون بۆ ناردنی نەوت لە بەغداوە بۆ هەرێم دەكات

04:20 - 2025-01-14
کوردستان
276 جار خوێندراوەتەوە

چرۆ حەمەشەریف و سروە محەمەد، ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەمبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە لە بەغداوە رەوانەی هەرێم بكرێت، سەردانی وەزارەتی نەوتی عیراقیان كرد و لەگەڵ د. عیزەت سابیر بریكاری وەزارەتی نەوت كۆبوونەوە.

د. عزەت سابیر بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، لە ماوەیەكی نزیكدا بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی، رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، بۆ هەر بەرمیلێكیش بڕی 50 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.

چرۆ حەمەشەریف داواشیكرد، بەشە نەوتی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و پێنجوێن زیاد بكرێت، چونكە ناوچەیەكی سارد و شاخاویین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان