هادى ئەکرەم، بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیى خانەنشینیى پێشمەرگەى سلێمانى راگەیاند:" 100 هەزار دینارى بارگرانیى ژیان (مینحەى خەلاى مەعیشى) ساڵانە دیاریکراوە و پێویستە هەموو ساڵێک نوێ بکرێتەوە، بەڵام هیشتا لەلایەن سەرۆکوەزیرانى عیراق نوێ نەکراوەتەوە بۆیە لەسەرتاسەرى عیراق بڕدراوە نەک تەنیا هەرێمى کوردستان".
ئەو وتیشی "بڕیارى دابینکردنى 100 هەزار دینار بۆ خانەنشینان بەهۆى بارگرانیى ژیان لەدەسەڵاتى سەرۆکوەزیرانى عیراقدایە، رەنگە بۆ مانگى داهاتوو نوێى بکاتەوە ئەوکات ئەوانەى سوودمەندبوون بەهەمان شێوە لەهەرێمى کوردستان ئەو مینحەیەیان بۆ دەبەسترێتەوە".