دۆناڵد ترەمپ: غەززە دەخەمە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا

12:50 - 2025-02-05
جیهان
30 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا بەڵێندەدات، سەردانی کەرتی غەززە بکات و دەڵێت، دەچمە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و غەزە ئاوەدان دەکەینەوە و دەیخەینە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکا

دۆناڵد ترەمپ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا پاش پێشوازیکردن لە بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی رایگەیاند " ئیسرائیلم خۆشدەوێت، سەردانی دەکەم و دەچمە غەززەش، غەززە کۆنترۆڵدەکەین  و ئاوەدانیدەکەینەوە، پلانی کۆچپێکردنی فەڵەستینییەکانیش وەکخۆی ماوە و کارایە"

لە بەرامبەردا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە کە پلانی کۆنترۆڵکردنی غەززە لەلایەن ئەمریکاوە پلانێکی باشە و بۆی هەیە رێچکەی مێژوو بگۆڕێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان