د. مستەفا مەدبولی سەرۆك وەزیری میسر رایگەیاند: حكومەتەكەی پلانێكی نیشتمانیی ئامادەكردووە بۆ هاندان و پەرەپێدانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل و یاسای پێویستیش هەیە، كە تایبەتە بە مافی پارێزراوی سەرجەم دەرماڵەكانی هاندان و بەخشین، بۆ پشتیوانیی لەو پیشەسازییە ستراتیجییە.
ئەم لێدوانەی مەدبولی لە كۆبوونەوەیەكیدا بوو لەگەڵ سۆنگ جیم سەرۆكی كۆمپانیای (جێلی ئۆتۆ)، كە تایبەتە بە دروستكردنی ئۆتۆمبێل، لە كۆبوونەوەكەشدا بڕیاردرا (جێلی) لقێكی خۆی لە میسر بكاتەوە.
سكای نیوز