گۆڤاری (دۆكیومێنت) كە گۆڤارێكی وەرزیی ئەرشیفپارێزییە و گرنگی بە مێژووی كورد و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەدا، بە هەمانشێوە كار لەسەر بڵاوكردنەوەی كەرەستەی دۆكیومێنتاری كورد و نەتەوە و ئایین و پێكهاتەكانی كوردستانی گەورە دەكات، لەگەڵ ئەوەش بابەتی پەیوەست بە رۆشنبیریی دۆكیومێنتاری بڵاودەكاتەوە.
لە وەرزی دووەمدا ژمارە (5)ی گۆڤاری دۆكیومێنت بە قەبارەیەكی گەورە، كە خۆی لە دووتوێی 292 لاپەڕەدا دەبینێتەوە. چەندان بابەت و دیمانە و بەڵگەی نوێی بڵاونەكراوەی تێدایە و بەم نزیكانە دەكەوێتە بەردیدی خوێنەران.
كوردۆنیا فەتاح