رێكخراوی لیانا بۆ گەشەپێدانی هزری مرۆڤدۆستی بە هاوبەشی رێكخراوی گەشەپێدانی مرۆیی(CDO) كۆڕێك بۆ ناساندنی كتێبی(ژنێك لە رەنگی پایز) لە نووسینی بەیان شێخ مارف رێكدەخات و لە كۆڕەكەدا د. ئەرسەلان سەید زادە خوێندنەوە بۆ كتێبەكە دەكات.
كۆڕەكە سەعات 2:30ی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/1/2025 لە هۆی كۆنفرانسەكان لە رێكخراوی گەشەپێدانی مرۆیی(CDO) بەڕێوەدەچێت.
باشیلا جەعفەر