ئیمانوێل ماكرۆن بەسەردانێك گەیشتە بەیروت

10:28 - 2025-01-17
جیهان
74 جار خوێندراوەتەوە

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا ئەمڕۆ هەینی بە سەردانێك گەیشتە بەیروت و پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ سەركردە نوێكان و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز دووپاتكردەوە

ئامانجی سەردانەكەی ماكرۆن یارمەتیدانی هاوتا لوبنانییەكەی جۆزێف عەونە، كە هەفتەیەك لەمەوبەر بە سەرۆكی لوبنان هەڵبژێردرا

هاوکات بڕیارە لەگەڵ هەر یەك لە نەواف سەلام، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی لوبنان و  ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لە لوبنان کۆببێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان