نزیکبوونەوەی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

10:30 - 2025-01-17
جیهان
88 جار خوێندراوەتەوە

نرخى نەوتى خاو لە دوو هەفتەى یەکەمى ئەمساڵ، لە بازاڕەکاندا بەرێژەى زیاتر لە 5% بەرزبوونەوەى تۆمارکردووە، هۆکارەکەشى بۆ نزیکبوونەوەى دەستبەکاربوونى دۆناڵد ترەمپ دەگەڕێتەوە.

لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 81 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا لە دووەم رۆژى ساڵى 2025 یەک بەرمیل بە 76 دۆلار و 20 سەنت بووە.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، وەکو سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمریکا، بازرگانان خۆیان بۆ گۆڕانکاری لە بازاڕى نەوت ئامادە دەکەن، وەکو باج لەسەر نەوتی کەنەدا و رێوشوێنی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمریکا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان