لە ئێران دوو دادوەرى باڵا کوژران

01:34 - 2025-01-18
جیهان
96 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای دادی ئێران لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كەسێك لە ناو باڵەخانەی دادگای باڵای ئێران تەقەی لە دوو دادوەر كردووە و لە ئەنجامدا هەردووكیان كوژراون و هەر لەگەڵ روداوەكەدا تەقەكەرەكە خۆشی كوشتووە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، بكوژی ئەو دوو دادوەرە كارمەندی خزمەتگوزاری بووە لە ناو باڵەخانەی دادگای باڵای ئێران.

یەكێك لە داوەرە كوژراوەكان ناوی عەلی رازینی سەرۆكی لقی 39ی دادگای باڵای ئێران و ئەویتریشیان محەمەد مۆقیسە سەرۆكی لقی 53ی دەزگای دادی ئێران بووە

بابەتە پەیوەندیدارەکان