درۆنەکانی تورکیا بۆ جارێکی دیکە بەنداوی تشرینیان بۆردوومان کرد

06:58 - 2025-01-18
کوردستان
1179 جار خوێندراوەتەوە



بۆجارێکی دیکە درۆنەکانی تورکیا بەنداوی تشرینیان لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد و بەوهۆیەوە کوژراو و بریندار هەیە.

میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردووەتەوە، سوپای توركیا لە دەوروبەری بەنداوی تشرین ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەی كردووەتە ئامانج كە بۆ پارێزگاری لە بەنداوەكە وەك قەڵغان چالاكیی دەكەن و ژمارەیەكیشیان برینداربوون.

لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا، چوار جار تورکیا و گرووپە چەکدارەکان راستەوخۆ خەڵکی مەدەنییان لە بەنداوی تشرین کردووەتە ئامانج، بەو هۆیەوە تاوەکو ئێستا لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 30 کەسی دیکەش برینداربوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان