بەڕێز حاجی گاگارین سمایل ئاغای شكاك و بنەماڵە سەربەرزەكەتان
بۆ کۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرز و تێكۆشەرەكەتان دەكەم كە نموونەی باڵای خەبات و تێكۆشانبوون لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورددا.
لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان