وتەبێژی سەربازی حوسییەکان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە باکوری دەریای سور و لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیدا، کەشتی فڕۆکە هەڵگری "یوئێس ئێس هاری ترومانی" ئەمریکایان کردووەتە ئامانج.
یەحیا ساری ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپراسیۆنەکان لە رێکای ژمارەیەک فرۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی کروز ئەنجامداوە، کە توانیویانە ئامانجەکانیان بە سەرکەوتوویی بپێکن.
ساری هۆشداریدا بە وڵاتان لە دەریای سوردا لە بەرانبەر هەر هێرشێك بۆ سەر یەمەن لە ماوەی ئاگربەستی غەززەدا.
پێشتر، حوسییەكانی یەمەن رایانگەیاند، رێز لە ئاگربەستی غەززە دەگرن و هێرشەكانیان بۆسەر ئیسرائیل رادەگرن، بەڵام ئەگەر هێرش بكرێتە سەریان وەڵامدەدەنەوە