هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاریان حەمید، هونەرمەندێكی شاری خانەقینە و لە ساڵی 1970 لەو شارە لەدایكبووە، دەرچووی كۆلێژی كشتوكاڵە و ئێستا فەرمانبەرە.
هونەرمەند ئاریان حەمید بە دوا لاپەڕەی وت: لە هەر سەردەمێكدا شتی باش و خراپ هەیە، لە ئێستادا گۆرانی باش لە هەردوو رەگەزەكە هەیە و لە هەمانكـــاتیشـدا گــۆرانیبێژمـــان هـەیە خاوەن ئـــــاستێكی نزمــــــــــە، بەحـــــوكمی تێكەڵاوبوون لەگەڵ شێوازی هونەری خۆرئاواییدا، هونەرمەندانێك هاتوونەتە نێو دنیای گۆرانی و بە شێوازی خۆرئاوایی گۆرانی دەڵێنەوە لاسایی ئەوان دەكەنەوە.
وتی: من سەرسامم بە چەندین هونەرمەندی گۆرانیبێژ لەوانە شاباز زەمانی و ئەحمەد خەلیل و ئاگرین و لە گۆرانیبێژە مێینەكانیش وەكو كیژان و شاناز، چونكە ئەمانە شتی جوان و باش پێشكەش بە هەوادارانی گۆرانی دەكەن.
ئاریان حەمید وتیشی: خاوەن دوانزە بەرهەمی گۆرانیم وبە شێوازی سۆرانی و خانەقینی كەڵهوڕی و عەرەبی و توركمانی گۆرانی دەڵێم و سێ كلیپم هەیە، گۆرانی وتن نامە و پەیام و بەرپرسیارێتییە، دەبێت ئێمەی گۆرانیبێژ پەنا بۆ هۆنراوەی باش و شایستە و ئاوازی جوان بەرین، تا ئەو پەیامە بە جوانی بگەیەنینە هەوادانی گۆرانی.
عومەر ئاوارە