12 شێوەكاری ئێران و ئەفغانستان، لە سلێمانی پێشانگە دەكەنەوە

11:07 - 2025-01-19
هەمەرەنگ
58 جار خوێندراوەتەوە

ســـــەعات  3.30ی پاشــــنیوەڕۆی ئەمــــڕۆ یەكشەممە 19/1/2025، پێشانگەیەكی شـێوەكاریی بەناونیشـــانی (ئاســــۆی هاودڵی) بە بـەشداری 12 شێوەكــــاری رۆژهەڵاتی كوردســــتان و شارەكانی تاران و مەشــــهەد و ئەســــفەهان و شاری هەراتی ئەفغانستان لە گەلەری ئەمنەسوورەكەی سلێمانی دەكرێتەوە.
پێشــــــــانگەكــــە، نیگــــــــــــاركێشــــان و خۆشنووسی و وێنە لە خۆدەگرێت و بەهاوبەشی لە نێوان ناوەندی 7 رەنگە و گەلەری ئایرین دەكرێتەوە و ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت. 
بەرزی عەلی

بابەتە پەیوەندیدارەکان