ژمارەیەكی نوێی وەرزنامەی (رێبازی نوێ‌)، بڵاوكرایەوە

11:33 - 2025-01-19
هەمەرەنگ
71 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری (رێبازی نوێ‌) كە وەرزنامەیەكی فیكریی، سیاسییە و مەڵبەندی دیراساتی گشتی (ی.ن.ك) دەریدەكات، بە كۆمەڵێك بابەتی سەنگین  و توێژینەوەی بەپێز، كەوتە بەردیدەی خوێنەران.
لەم ژمارەیەی (رێبازی نوێ‌)دا، كە ژمارە (2)ی خولی نوێیە، لە سەروتارەكەیدا بە ناونیشانی (سوریا بەرەو ئایندەیەكی تەماوی)، فەرید ئەسەسەرد، دەنووسێت: پاش نزیكەی پەنجا ساڵ لە فەرمانڕەوایی بنەماڵەی ئەسەد و 24 ساڵ لە فەرمانڕەوایی بەشار ئەسەد، رژێمی سوریا هەرەسی هێنا و لاپەڕەیەكی خەمناك و ئازاربەخش لە مێژووی سوریا پێچرایەوە. سەرەڕای رووخانی دیكتاتۆریی لە سوریا، هێشتا رواڵەتی رژێمی نوێ روون نایەتە بەرچاو و ئایندەی سوریاش هەر بە لێڵی و ناڕۆشنی ماوەتەوە».
هەر لەو ژمارەیەدا، چەند بابەتێكی تر بڵاوكراونەتەوە: روانگەی سیاسیی یەكێتی بۆ پرسی كورد لە رۆژئاوای كوردستان، حزبی هەڵبژاردن چییە؟، رەنگدانەوەی حوکمڕانی باش، كەلتوری رێكخراوەیی، كاریگەریی سۆسیال میدیا، بەشداریی ژنان لە بڕیاری سیاسیدا، نەجمەدین بیوك كایە، قەڵایەكی تری شۆڕشی نوێ‌، مام جەلال، دیبلۆماسیی دانوستان، پەیوەندیی مێژوویی یەكێتی و پارتی پێشكەوتنخوازی سوریا، یەكگرتنەوەی چەپەكان، سۆشیال دیموكرات، سروشتی تاوانەكانی داعش.
رێبازی نوێ‌، كە مەڵبەندی دیراساتی گشتی دەریدەكات، خاوەنی ئیتمیازەكەی د. یوسف گۆران و سەرنووسەرەكەی فەرید ئەسەسەرد و جێگری سەرنووسەرەكەی تەحسین تەها چۆمانی-یە و بەشێوەی وەرزیی دەردەچێت.
مەریوان

بابەتە پەیوەندیدارەکان